وەزارەتی تەندروستییو ژینگەی عێراق هۆشداریداوەتە هاوڵاتیان بەوەی بڵاوبونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵات نزیکە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “هەرچەندە هێشتا شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگەیشتۆتە عێراقو ژمارەی توشبوانیش بەنەخۆشییەکە نزمە، بەڵام شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆس کۆرۆنا گەیشتۆتە چەند وڵاتێکی نزیک لەعێراق، لەبەرئەوەی ڕودانی شەپۆلێکی نوێی نەخۆشییەکە لەوڵاتدا گریمانکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “دابەزینی ئاستی ژمارەی توشبوان لەئێستادا ئاماژەیە بۆ گریمانەی ڕودانی شەپۆلێکی نوێ، هەربۆیە خۆپاراستن باشترین ڕێگەچارەیە”.
بەدر وتویەتی:”ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی شەپۆلی پەتاوە دەگوازرێتەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی وەرزی کەشوهەوا، بەڵام کەشوهەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی”.
ڕونیشیکردۆتەوە، “گریمانەی سەرهەڵدانی شێوە گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام ناتوانین ڕادەی توندییەکەی دڵنیابینەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت:”بەشی هەرەزۆری ئەوانەی توشی نەخۆشییەکە دەبن ئەوکەسانەن کە بەڤاکسینەکانی کۆرۆنا خۆیان نەکوتاوە