ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی داوای گەڕانەوەیان كردوە گەیشتە 430 كەس

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا 430 كۆچەری عیراقی لەسەر سنورەكانی بیلاڕوسیا ناویان تۆمار كردووە بۆ گەڕانەوە و ناوی 50 كەسی تریش تۆمار دەكرێن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو كۆچەرە عیراقیانەی لەسەر سنورەكانی بیلاڕوسیان و ناویان تۆمار كردووە بۆ گەڕانەوە گەیشتونەتە 430 كەس.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها تیمەكانی قونسوڵگەری لە بیلاڕوسیا بەردەوامن لە كار بۆ تۆمار كردنی ناوی 50 كۆچەری تر كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتەكە بە جدی كار دەكات بۆ دابین كردنی بەرزترین ئاستی وەڵامدانەوە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی كۆچەران.

پەیوەندیدار