داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات

لە تویتێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە دەڵێت، حکومەتی تورکیا لەپێناو خەڵکی بیانیدا بەهای لیرە دادەبەزێنێت. دەمیرتاش هەڵبژاردن بە چارەسەر دەزانێت.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، “حکومەت تەنیا بۆ ئەوەی بێگانەکان سامانی ژێرزەوی و سەرزەویی وڵات و ئارەقەی نێوچەوانی کرێکاران و جووتیاران بەخۆڕایی ببەن، بە مەبەست بەهای لیرە دادەبەزێنێت”.

دەمیرتاش هەروەها ئاماژەیکردووە کە ئامانجی حکومەت لەم کارەی ئەوەیە دراوی بیانی زیاتر بچێتە نێو تورکیا؛ دەمیرتاش دەڵێ، “ئەمە پێی دەگوترێ وڵاتفرۆشی کە لەلایەن نەتەوەییە تورکەکانەوە دەکرێت”.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە، “هاووڵاتیان تا ئەو رادەیە نەبوونن کە ملیۆنان کەس لە نۆرەی نانی هەرزاندا چەند کاژێرێک چاوەڕێ دەکەن”.

دەمیرتاش پرسیار دەکات، “ئاخۆ دەبێت کۆمەڵگەی تورکیا چ هەڵەیەکی کردبێت کە شایستەی ئەم دۆخە بێت؟ جگە لەوەی لە دوایین هەڵبژاردندا بە زۆرینە دەنگی بە کەسی هەڵە دا”.

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رووی دەمی لە خەڵک دەکات و پێیان دەڵێت، “لەپێشینەترین کار بیکەین، داواکردنی هەڵبژاردن و پێدانی وانەیەکی باشە بە وڵاتفرۆشان لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە. دواتر خۆتان سەرتان سوڕدەمێنێت لە بەرامبەر باشبوونی دۆخەکە”.

دەمیرتاش لەگەڵ تویتەکەی هاشتاگێکی بەناوی #SeçimHemenŞimdi [راستەوخۆ ئێستا هەڵبژاردن] بڵاوکردووەتەوە.

پەیوەندیدار