کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە، لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرزترین پلەی گەرما 21 پلە و نزمترین پلەی گەرماش 6 پلە دەبێت، خێرایی باش لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

کەشناسی باسی لەوەشکردوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەکاتەکانی بەیانی زودا، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پەیوەندیدار