كۆمپانیای سكۆدا خۆی بۆ راگەیاندنی ئۆتۆمبێلێكی نوێی Slavia ئامادە دەكات كە یەكێك دەبێت لە ئۆتۆمبێلە هەرە ئابورییانە و كردارییەكان.
ئۆتۆمبێلەكە لە رووی كەم بەكارهێنانی سوتەمەنییەوە بە ركابەری ئۆتۆمبێلەكانی Rapid ی كۆمپانیای سكۆدا دەناسرێت، بەڵام لە رووی شێوازەوە لە ئۆتۆمبێلەكانی راپید سەردەمییانە و سەرنجڕاكێشترە.
بۆدی ئۆتۆمبێلەكە هاوشێوەی بۆدی ئۆتۆمبێلی Volkswagen Virtus دەبێت، درێژییەكەی 4 مەتر و 54 سانتیممەترە، پانییەكەی 175 سانتیممەتر و بەرزییەكەی 148 سانتیممەتر و مەودای نێوان تایەكانی 265 سانتیممەترە.
لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی لەمس بە قەبارەی 8 ئینج هەیە كە سیستەمێكی پێشكەوتوی مەڵتی میدیا كارپێدەكات و ساردی و گەرمكەرەوەی كوشنەكانی هەیە، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندی كامێرا و سنورداركردنی خێراییە و تایبەتمەندی رۆیشتن بە رێگا سەخت و دژوارەكانی هەیە.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری TSI دەبێت كە فراوانییەكەی 1.0 لیترە و كێشی 115 ئەسپی هەیە، جۆرێكی تر بزوێنەری هەیە كە فراوانییەكەی 1.5 لیترە و كێشی 150 ئەسپی هەیە و ئەم بزوێنەرانە بە گێڕێكی میكانیكی و ئۆتۆماتیكی 6 گێڕ كار دەكەن.