باره‌گای پێشكه‌وتوی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، 2 تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك موشه‌كدا گرتوه كه تیرۆرستان به‌نیازبون ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی بكه‌ن.
عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی باره‌گای پێشكه‌وتوی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا به‌پێی ماده‌ی 1/4ی تیرۆر، 2 تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتوه، له‌وانه‌ش 14 بۆمبی چێندراو، 7 موشه‌ك
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، هه‌ر له ئۆپراسیۆنهكهیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 5 مادده‌ی ته‌قینه‌وه گرتوه و دو باره‌گای داعش‌یش خاپوركراون كه دو موشه‌كی تێدابوه و به‌نیازبون ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوكی بكه‌ن