لەبەشێک لە شار و شارۆچکەکان خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە

بایكۆت و خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامە و داوا لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن، دەرماڵەی خوێندكاران خەرج بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بەردەوامە و خوێندكارانی سلێمانی چوونە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی و داوای خەرج كردنی دەرماڵەكانیان دەكەن چونكە مافێكی سەرەكی خۆیانە.

بەپێی زانیاریەكان، خوێندكاران رێگای سەرەكی “سلێمانی – كەركوك”یان داخستووە و رێگەنادەن هاتووچۆ بەو رێگەیەكدا بكرێت.

هەروەها خوێندكارانی پارێزگای هەڵەبجە و زانكۆی راپەڕینیش دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و جەخت لەوە دەكەنەوە، ماوەی 7 ساڵە دەرماڵەی خوێندكاران بڕدراوە و داوا دەكەن دەست بكرێتەوە بە خەرج كردنی.

پەیوەندیدار