توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەلجیکا، ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانى لێکەوتەوە، پۆلیسیش بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.
نزیكه‌ی (35) هه‌زار کەس به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان کۆرۆنا، له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باكور له بڕۆكسل گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به ده‌م وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئازادی” به‌ره‌و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێ كه‌وتن.
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كه به ئارامی ده‌ستی پێ كرد و دواتر گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران ئاگریان لە خۆڵ و خاشاک بەردا. پۆلیسیش بۆ رێگریکردن لە توندوتیژییەکان ئاوى قەتیسکرا و گازی فرمێسكڕێژیان بەکارهینا.
لە خۆپیشاندانەکەدا، بەهۆى گرژییەوە سێ پۆلیس و خۆپیشاندەرێک برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلى پۆلیسیش لەکارکەوتن و (44) خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.
ئەو خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە، لێپرسراوى هەرێمى لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى، هۆشداریدا لە دوبارەبونەوەى شەپۆلێکى توندى کۆرۆنا لە وڵاتانى ئەوروپا ئەگەر رێکارەکان توندنەکرێنەوە.