راگەیاندراوێك لە حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

خۆپیشاندان و داوای خوێندکارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ گێڕانەوە و دابین كردنی دەرماڵە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان مافێکی رەوایە، كە چەندین ساڵە لە پاش قەیرانی دارایی لێیان بڕدراوە.

ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەکەین بە دەنگ داخوازییەکانی خوێندکارانەوە بێت و ئەو مافەیان بۆ بگەڕێندرێتەوە و دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێت و داوا لە خوێندکاران دەکەین بە شێوەی هێمنانە داخوازییەکانی خۆیان ببەنە پێشەوە. هاوکات هەموو جۆرە تووندوتیژیەک دژ بە خوێندکاران سەرکۆنە دەکەین و دەبێ رێز لە داخوازییەکانی خوێندکاران بگیرێ، شکۆ بۆ زانکۆکانی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندن و خوێندکاران و مامۆستایان بگێڕدرێتەوە.

دەبێ خۆپیشاندان و داوای رەوای خوێندکاران ڕێچکەی دیموکراتی بگرێ و لێنەگەڕێن داواكاریەكانیان بەلاڕێدا ببرێت.

مەکتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

23-11-2021

پەیوەندیدار