لە چامپیۆنز لیگ میلان بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا و لیڤەرپوڵیش پێنجەم بردنەوەی تۆمارکرد.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر میلانی ئیتاڵی یاریکرد.
یاریەکەش بە گۆلیکی بێبەرامبەر لە سوودی میلان کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش لە خولەکی ٨٧ جۆنیۆر میسیاس تۆماریکرد.
لەهەمان کۆمەڵەدا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی میوانداری پۆرتۆی پورتوگالی کرد و بە دوو گۆڵی تیاگۆ ئەلکانترا و محەمەد سەڵاح یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، لیڤەرپوڵ بە ١٥ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدایە و پۆرتۆ بە پێنج خاڵ لە دووەمدا دەبینرێت، میلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە چوار خاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان.