پێگەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان كرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی کێوماڵکردنی پێگەکانی گروپی چەکدارانی داعش، شەوی رابردو فڕۆکەکانی F16ی عێراق پێگەکانی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومانکردوە و چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوەکە خاپورکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکەوە، شەوی رابردو هێزی ئاسمانی عێراق لەرێگەی فڕۆکەی F16ەوە چەندین پێگەی ئەو گروپەی لە سەڵاحەدین بۆردومانکرد و پێگەکانیان خاپورکران.

ئەوەش هاتوە، لەو هەڵمەتە سەربازییەدا ژمارەیەکی کۆگای گروپی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج و لەناوبراون، کە چەندین جۆری چەکی مەترسیداری تێدابوە و بەمەبەستی هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادە کرابون.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

پەیوەندیدار