یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی کوردستان دەستگیرکرا

میهر نایف یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی پار لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاراندا لە سلێمانی دەستگیرکراوە و دایکی ئەو خوێندکارە دەڵێت “چارەنوسی نادیارە”.

دایکی میهر لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک باسی لەوەکردووە، کوڕەکەی کە ئێستا قوتابی کۆلێژی پزیشکیە لەبری ئەوەی خەڵات بکرێت، دەستگیرکراوە و لە ئێستادا زیندانی کراوە.

باسی لەوەشکرد، کوڕەکەی داوای مافی خۆی و هاوڕێکانی کردووە بە شێوازێکی مەدەنیانە، دەشڵێت ” لەسەر شەقامی گشتی فڕێندراوە و بێ سەرو شوێنیان کردووە بێ ئەوەی تا ئێستا هیچ سۆراغێکی هەبێت”.

میهر نایف قوتابی کۆلیژی پـزیشکی سلێمانی و ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانە بەڕێکاری مەدەنی و بە مەبەستی داخوازی مافە زەوتکراوەکانیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی قوتابی بەشداری خۆپیشاندانی هێمنانەیان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە

پەیوەندیدار