گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقا قەدەغە كرا

بەهۆی بڵابوونەوەی جۆری نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان گەشت کردنی هاووڵاتیانیان بۆ هەشت وڵاتی ئەفریقا قەدەغە كرد.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە رایگەیاند” بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، لەم شەوەوە گەشتکردن لە وڵاتانی بۆتسڤانا، کۆماری ئەفریقای باشوور، مۆزەمبیق، نامیبیا و زیمبابۆیەوە بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت، ئەم قەدەغەیەش سەرجەم رێگاکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە”.
ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هۆڵەندا تووشبونی 61 كەسی بە بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرنا ڕاگەیاند، بەلجیكاش تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنای گۆڕاو ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی بەلجیکا ئاشکرایکردووە، تووشبووەکە گەشتیارێک بووە کە خۆی نەکوتاوە و لە دەرەوەی بەلژیکاوە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، گرێگ هانت وەزیری تەندروستی ئوسترالیا رایگەیاند، دەستدەکات بە بڕیاری (14) ڕۆژ کەرەنتینکردن بۆ هاوڵاتیانی نۆ وڵاتی ئەفەریقی، بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هاوڵاتییەکی ئوسترالی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە ئەفریقا بوبێت ناتوانێت بگەڕێتەوە ئوسترالیا.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، گەشتکردنی هاوڵاتیانیان بۆ وڵاتانی ئەفریقا قەدەغە کردووە.
گۆڕاوی B.1.1.529 “ئۆمیکرۆن”، بۆ یەکەمجار لە ژمارەیەک لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا سەریهەڵدا و لە 24ی ئەم مانگەدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکردووە، کە ڤایرۆسەکە لە ژمارەیەک شریتی ترشی ناوکی پێکهاتووە کە هەندێکیان مەترسیدارن.

پەیوەندیدار