دوای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنای ئۆمیكرۆنی نوێ له به‌شێكی وڵاتانی ئه‌فریقا و ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌ت له ئیسرائیل، حكومه‌تی وڵاته‌كه بڕیاریداوه كه رێگه به هیچ گه‌شتارێك نه‌دات بچێته ناو خاكی ئیسرائیله‌وه و هاوڵاتیانیشی ده‌بێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان كه‌ره‌نتین بكرێن.
نه‌فتالی بینێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م كه‌یسی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ له وڵاته‌كه بڕیاریداوه 50 وڵاتی ئه‌فریقا بخاته ناو هێڵی سوری ته‌ندروستیه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه نادرێت هیچ گه‌شتیارێك بچێته ناو خاكی ئیسڕائیله‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتیاران له ئه‌نجامی ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م كه‌یسی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆنه‌وه دێت، پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل حاڵه‌ته‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردوه، “پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌مین كه‌یسی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆن گفتوگۆكرا، بڕیاردرا به‌وه‌ی رێگه‌ی به هیچ گه‌شتارێكی بێگانه نه‌درێت بێته ناو خاكی ئیسڕائیله‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ی گشتیش راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و ماوه‌ی حه‌وت رۆژیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئیسڕائیلی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت به خێرایی كه‌ره‌نتین بكرێت.