له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا لە ئه‌ڵمانیا 104 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

په‌یمانگای رۆبێرت كۆخی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا 104 توشبوی كۆرۆنا مردون و زیاتر له‌ 44.000 هه‌زار توشبوی نوێ تۆماركراون.

په‌یمانگای رۆبێرت كۆخ دواین ئامار و داتاكانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 104 توشبوی كۆرۆنا مردون، كۆی گشتی ژماره‌ی مردوانیش بۆ 100.883 (سه‌د هه‌زار و هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و سێ) كه‌س، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له‌ 44.000 هه‌زار توشبو تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوانیش 5.761.696 توشبو.

ئه‌ڵمانیا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا دۆخێكی خراپی له‌ڕوی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زۆرترین رێژه‌ی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ی تۆماركردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ناچار ده‌كات رێكاری خۆپارێزی توند بۆ به‌رگرتن له‌شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر

له‌ هه‌مان كاتدا، په‌یمانگای “ماكس فۆن بیتنكۆفه‌ر” بۆ زانستی زینده‌وه‌رزانی كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌میونخی ئه‌لمانیایه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌ 24ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 دو كه‌س كه‌ له‌ ئه‌فریقا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، پاش پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا “ئۆمیكرۆن

پەیوەندیدار