فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، تەنها ئیدارەکەیە جۆ بایدن دەتوانێت کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات.
مەزڵوم کۆبانی بە گۆڤاری “زە ناشناڵ ئینترێست”ی وتووە “پێشتر بە دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەیم وت، تەنیا ئەمریکا دەتوانێت کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا بە شێوازێکی ئاشتییانە چارەسەر بکات”.
دەشڵێت، ئەو کاتەی کورد و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ بە دواوە ڕێککەوتنی ئاشتییان هەبوو، کورد لەگەڵ ئەنقەرە لە پەیوەندییەکی باشدا بوو، سەرکردە کوردەکان دەیانتوانی ئازادانە بچنە تورکیاوە.
بەوتەی مەزڵوم کۆبانێ، تورکیا لەڕووی سەربازییەوە هەڕەشەی ئەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، کە ئەوەی بەدەستهاتووە خاپوری بکات و لەنێوی ببات.
لەبارەی ڕێگەچارەسەری کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا فەرماندەکەی هەسەدە باسی لەوە کردووە، ڕاگرتنی هێرشەکەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر فشاری نێودەوڵەتیدا سەرەتایترن ڕێگەیە.