وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نیازی هەیە پێشنیازێک بداتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێرق بۆئەوەی لەداهاتوودا سەبەتەی خۆراک مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت لەجیاتی ئەو سیستەمەی ئێستا پەیڕەو دەکرێت.
محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێڕاق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” وەزارەتی بازرگانی لەڕێگای پێشنیازێکەوە کە دەیخاتە بەردەم سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەیەوێت سیستەمی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیی گشگیرتر بێت و لەماوەی ساڵێکدا لەجیاتی شەش بۆ حەوت جار، 12 جار دابەش بکرێت، ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی کۆگایەکی ستراتیژی بۆماوەی 3 مانگ ئەوەش وەک ئامادەکاریی بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ کە لە وڵاتدا درووست ببێت”.
روونیشی کردۆتەوە کە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکیی یەکێکە لەو پرۆژە گرنگانەی توانیویەتیی دەستەبەری ئاسایشی خۆراکیی هاوڵاتیانی عێراقیی بکات.