پالمێراس لە فلامینگۆی بردەوە و نازناوی جامی لیبەرتادۆرێسی بەدەستهێنا

لە جامی لیبەرتادۆرێس پالمێراس لە فلامینگۆی بردەوە و بۆ سێیەمین جار نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، هەردوو یانەی پالمێراس و فلامینگۆی بەرازیلی رووبەڕووی یەکبونەوە.
دوو تایمی ئاسایی یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، رافاێل فیگا لە خولەکی 5 گۆڵەکەی پالمێراسی کرد، لە خولەکی 72 گابرێل باربۆسا گۆڵی یەکسانی بۆ فلامینگۆ کردەوە و یاریەکە چوە دوو تایمی زیادکراو.
لە خولەکی پێنجی تایمی زیادکراوی یەکەمدا، دیفرسۆن سیلڤا گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ پالمێراس کرد و یاریەکەی لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.
بەو بردنەوەیە، پالمێراس بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی لیبەرتادۆرێسی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەکانی بۆ یانە بەرازیلیەکان گەیاندە 22 نازناو.

پەیوەندیدار