ئێران هەڵوێستی لەبارەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ڕاگەياند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گفتوگۆکردنی دوو قۆڵی لەگەڵ وەفدی ئەمەریکا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی لە دیداری ڤییەننا، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە بەشداریکردنی وەفدی وڵاتەکەی کرد لە گفتوگۆکانی ڤییەننا.

خەتیب زادە لەبارەی گفتوگۆکردنی راستەوخۆ و دوو قۆڵی وەفدی ئێران و ئەمەریکا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی جەختی کردەوە “وەفدی ئێران هیچ گفتوگۆیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ وەفدی ئەمەریکا نابێت”.

جەختی لەوەشكردەوە کە بۆ هەر گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە دەبێت ئەمەریکا ئەو سزایانە لەسەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەبوونی چین لە دانوستانەکانی ڤییەننا ھەنگاوێکی گرنگە و دەرگای گفتوگۆی وڵاتەکەشی لەسەر دۆسێی ئەتۆمی بۆ ھەمیشە کراوە نابێت، بۆیە پێویستە ئەمریکا ئەو دەرفەتانەی ئێستا ھەیە سودیان لێوەربگرێت.

پەیوەندیدار