رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبونی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەهۆی نەوەی “ئۆمیكرۆن” و ئەوەش دەرئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە و جەخت لەوەش كراوەتەوە، تاوەكو ئێستاش هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەو نەوە نوێیە رانەگەیەندراوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان سەبارەت بە نەوەی ئۆمیكرۆن زۆر بەرزن، نەوە نوێكە دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان و ئەوەش دەرئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە.
ئەوەش هاتووە، بەڵام تاوەكو ئێستا حاڵەتی مردن بە ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە و داوا لە 194 وڵاتەی جیهان دەكات كە ئەندامن لە رێكخراوەكە پەلە بكەن لە دابەشكردنی ڤاكسینەكان.
تەندروستی جیهانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێشبینی ئەوە دەكرێت ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە تووشی ئۆمیكرۆن ببن، ئەگەرچی رێژەكە سنورداریش بێت، هیچ دڵنیاییەكیش نییە لەسەر ئەوەی كە ئەو ڤایرۆسە نوێیە توانای ئەوەی هەبێت سیستمی بەرگری ببڕێت.