وهزارهتی دارایی و ئابووریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مووچهی مانگی 11ی چهند شوێنێك دابهش دهكات.
بهپێی خشتهیهكی دابهشكردنی مووچه، رۆژی سێشەممە 30ی 11 مووچهی مانگی 11ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە خەرج دەکرێت.
رۆژی 25ی مانگیش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، موچەی مانگی تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و دوێنێش، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش کرا و ئەمڕۆش موچەی یەکەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی تا ئێستا لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
لە مانگی تەمموزدا، ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم، لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ ھەرێمی بنێرێت و وەک موچە بە ھاوتای داھاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت.
حکومەتی ھەرێم لە چەند مانگی رابردوودا بڕیاریدا ھەموو مانگێک لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە بکات و لە هەفتەیەکدا تەواوببێت، بەڵام چەند مانگێکە بە بیانووی کەمی داھات و دواکەوتنی گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و دواکەوتنی گەیشتنی 200 ملیارەکە، حکومەت موچە دابەشکردن دوادەخات و بە ماوەی 15 رۆژ و زیاتر موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکات.