شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق دەستگیركردنی 13 چەكداری لەپارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند كە له‌سنوره‌كانی سوریاوە دزه‌یانكردبوه ناو خاكی عێراقه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، لەچوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشتیوانیدا بۆ پاراستنی سنوره‌كان، هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی له‌فیرقه‌ی 15و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی هه‌واڵگری لیوای 71ی پیاده، دوای چاودێریكردنیان له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێریه‌وه، بۆ جموجۆڵی ژماره‌یه‌ك كه‌س كه له‌سوریاوه هه‌وڵیانده‌دا بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوەتەڕو‌و، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان له‌خاكی سوریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق، له‌قه‌زای ڕه‌بیعه‌ی سه‌ر سنور سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه ژماره‌یان 13 كه‌س بون.
شانەی ئەمنی عێراق ناسنامەی چەكدارەكانی ئاشكراكردوە كە سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیبون‌و پێشتر به‌شێوه‌ی نایاسایی خاكی عێراقیان به‌ره‌و سوریا جێهێشتوه.
هاتنی چەكدار لەسوریاوە بۆ عێراق، هاوكاتە لەگەڵ زیادبونی هێرش‌و پەلامارەكانی داعش‌و درەنگانێكی شەوی 27 ئەم مانگە، داعش هێرشیكردەسەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لەكۆڵەجۆو شه‌وی ڕابردوش هێرشێكی دیكه‌ی ئه‌نجامداو سه‌ره‌نجامیش ژماره‌یه‌ك پێشمەرگە شەهیدو برینداربون.