كەشناسی :شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، سبەی لە كاتەكانی بەیانی ئاسمانی ناوچەكەمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ,سەرەتا نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت پاشان كاریگەری ئەو شەپۆلە كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست و توركیایە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدادەڵێت: باران بارین لە دوای نیوەڕۆ لە تەواوی ناوچەكەمان دەست پێ دەكات لە ئێوارەدا و خێرایی با زیاد دەكات كە هەندێ جار بۆ سەرووی 30 كیلۆمیتر لە سەعاتێكدا زیاد دەكات . ئاستی باران زیاتر دەبێت بە تایبەت لە كاتەكانی شەودا , لە كاتی باران هەندێ جار هەورە برووسكە روو دەدات.

روونیشیكردەوە، لە شەودا كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەكان دەبارێت .رێژەی باران بارین و بەفر بارین لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەكانی تر و ئاستی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (6-8 )پلە دەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، كاریگەری ئەم شەپۆڵە تا نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە بە لاوازی دەمێنێتەوە لە دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ كۆتای دێت . بۆ رۆژی هەینی نزمترین پلەكانی گەرما لە كاتەكانی بەرەبەیان لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە سفر پلەی سیلیزی نزیك دەبێتەوە

پەیوەندیدار