نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا لە رونكردنەوەیەكدا دەربارەی نوقمبونی بەلەمەكەی كۆچەران لە نۆكەندی ئینگلیز دەڵێت، هێشتا دیارنییە چەند لە كۆچەرە خنكاوەكان، خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
نوێنەرایەتییەكە لە رونكردنەوەكەیدا رایگەیاندووە، لەسەر ئەو پرسی نقومبونی بەلەمەكەی كۆچەران لەگەڵ لێكۆڵەری دادی پاریس و پۆلیسی فەرەنسا و باڵیۆزخانەی عیراق لە هەماهەنگیدان، ئەفسەری لێكۆڵەر و بەرپرسی تیمی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی قوربانیانی ئەو رووداوە، پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمەوە كردووە.
ئەوەش هاتووە، تاوەكو ئێستا 27 تەرم دۆزراونەتەوە و لەو ژمارەیە دیار نییە چەندیان كوردن و هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن، بەرپرسی تیمی لێكۆڵینەوە دووپاتیكردەوە تەرمەكان بە هیچ شێوەیەك نەشێوێندراون و دوو گروپی پسپۆڕ خەریكی لێكۆڵینەوەن، پۆلیسی فەرەنسا پێیڕاگەیاندن جگە لەدوو تیمە هیچ كەسێك تەرمەكانی نەبینیوە.
سەبارەت بە كاتی ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان رونكراوەتەوە، بەپێی وتەكانی پۆلیسی فەرەنسی هەر كاتێك توانرا ناسنامەی تەرمەكان لە رێگەی پشكنینی دی ئێن ئەی یاخود پەنجەمۆر یاخود پشكنینی ددانەوە ئاشكرا بكرێن، ئەو كاتە لە رێگەی دادوەرەوە بەڵگەنامەی مردن بۆ قوربانییەكە دروست دەكرێت.