به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرایی با له‌ناوچه شاخاویه‌كان له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ باران ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ زیادبونی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه باران له ته‌واوی پارێزگاكان ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرایی با له‌ناوچه شاخاویه‌كان له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ باران ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ زیادبونی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه باران له ته‌واوی پارێزگاكان ده‌بارێت له‌كاته‌كانی دواینوه‌ڕۆ و ئێواره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كان نزمده‌بنه‌وه و به‌فربارین ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان 10 بۆ 19 پله‌دا ده‌بن و خێرایی با ده‌گاته 25 بۆ 35 پله كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان له‌كاته‌كانی به‌یانی و نیوه‌ڕۆ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له هه‌ندێك ناوچه، له پاشنیوه‌ڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، خێرایی با له‌نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.