وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە مامۆستایان بەبێ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا، نابێ بچنە ناو پۆلەکانەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: هیچ حاڵه‌تێكی گومانلێكراوی کۆرۆنا ئەفریقییەکە (ئۆمیكرۆن) له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان نه‌كراوە.
سامان بەرزنجی هەروەها رایگەیاندووە: جیهان له بری داخستن، خۆی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا گونجاندووه و پێکوتەی كردووه‌ته جێگره‌وه‌ی داخستن، بۆیه ”پێویسته هه‌موو كه‌سێک پێکوتە وه‌ربگرێت.
وەزیری تەندروستی بە ئاماژەکردن بە بڕیاری لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، رایگەیاندووە: لەمڕۆ چوارشەممە 1-12-2021ـەوە پێویسته هەموو مامۆستایان پێکوتەیان وەرگرتبێت و ئەوە مەرجی رێگەپێدانیانە بۆ چوونە ناو پۆل.
لە بارەی ئەگەرەکانی داخستنی قوتابخانەکان، سامان بەرزنجی رایگەیاندووە: هه‌رێمی كوردستان بیری له داخستنی هۆڵه‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه.
وەزیری تەندروستی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا سێ شەپۆڵی کۆرۆنا رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستا پێشبینیی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا ده‌كه‌ین، چوار تا پێنج هه‌فته‌ی دیكه ره‌نگه تووشی هه‌ڵكشانی كۆرۆنا بین، ته‌نیا پرۆسه‌ی پێکوتە ده‌توانێت مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڵكشانه كه‌م بكاته‌وه.
سامان بەرزنجی راشیگەیاندووە: کار بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی پێکوتە بە کەسانی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی، دەکەن بە تایبەت ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.