په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و بەدواداچونی هەردو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنه خۆجێیەكان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران تاوتوێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان) دەدرێت.
د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا رایگه‌یاندوه، “پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه”.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت.
له ته‌وه‌ری دوەمدا بەدواداچونی هەردو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنه خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌خرێته‌ڕو.
به‌پێی كارنامه‌كه‌ش، له ته‌وه‌ری سێیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.