رۆژهەڵاتی کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە (30-11-2021) هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوری شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “ئێوارەی سێشەممەی رابردو هێزە چەکدارەکان لە سەر سنوری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و دو کۆڵبەر ناوەکانی عادڵ عەلیپور و یاسین ئەمین پور کە هەردویان خەڵکی گوندی سەرسولی بانە بون بریندار کراون

ئاماژەی بەوەشكردوە، “عادڵ عەلیپور تەمەن 19 ساڵ دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە”.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لەوەشکردوە، لەهەمان رۆژدا “ئەو هێزە چەکدارانەی لە پایگای سنوری هەنگەژاڵی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی گوێزلێ بە سەختی پێکراوە

پەیوەندیدار