به‌تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی تاوانی جینوساید، ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئیزیدیه
له بڕیارێكی كه‌م وێنه‌دا و هه‌روه‌ك سه‌رۆكی دادگای فرانكفورد كریستوفر كوللر وه‌صفی ده‌كات ئه‌مرۆ 30/11/2021 دادگای هه‌رێمی فرانكفوردی ئه‌ڵمانیا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سزای به‌ندی تا هه‌تاییه‌ی به‌سه‌ر تاوانبارێكی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئیزیدی به‌ناوی گه ج ی 37 ساڵ سه‌پاند، ئه‌و بریاره‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانانه به پرسی جینوسایدی كوردانی ئیزیدی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش له دادگای ولاتێكی ئه‌روپی.
له ده‌قی بریاره‌كه‌دا هاتووه
له سزادانێكی كه‌م وێنه له جهاندا ، دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیان حوكمی به‌ندی هه‌تا هه‌تاییه بۆ كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز عێراقی به‌نای گه ج 37 ساڵ و ئه‌ندامی تاقمی تیرۆرستی داعش ده‌ركرد، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئیزیدی تومه‌تباری كردوه. دوای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو به 10 ساڵ سزای خێزانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه ده‌ركردبوو.
له‌و دادگا ئه‌ڵمانیا داواكراوه حوكمی تا هه‌تاییه به‌سه‌ر بكوژی منداڵێكی ئیزیدی ته‌مه‌ن 5 ساڵ به‌ناوی رانیا به‌سه‌ر كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز عێراقی بسه‌پێنێ، و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڵمێندراوه كه ناوبراو ئه‌و منداڵه ئیزیدیه‌ی تا مردن تینوو كردوه و له‌به‌ر رۆژدا به‌ستاوتیه‌وه.
ڵێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌لێ: به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی تاوانی جینوساید له دژی كوردانی ئیزیدی له عێراقدا له‌لایه‌ن تاقمی تیرۆرستی داعش.
سه‌روكی دادگا كرستوفر كوللر سه‌رۆكی دادگای فرانكفورد سزاكه‌ی به كه‌م ووێنه له جیهاندا وه‌صف كردوه، مه‌به‌ستی له‌و تاوانانه بووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعش له دژی كوردانی ئیزیدی ئه‌نجام دراوه، ئه‌و تاوانانه ده‌گه‌نه ئاستی كۆمه‌ڵكوژی یان جینوساید، هه‌روه‌ك لێكوڵه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌صفیان كرد. چاوه‌رێ ده‌كرێ ئه‌و دادگایی كردنه ببیته بنجینه‌یه‌ك له داننان به‌و تاوانانه‌ی تاقمی تیرۆرستی داعش له دژی كه‌مینه‌یه‌كی كورد زمان ئه‌نجامی داوه و وه‌ك جینوساید بناسرێت.
تاوانباره به ره‌گه‌ز عێراقیه‌كه كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه و دادگای فرانكفورد سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند و خێزانه‌كه‌ی كه به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه به‌ناوی جنیفر دبلیو كه ئه‌ویش پێشتر سزای 10 ساڵ به‌ندی به‌سه‌ردا سه‌پێدرابوو تومه‌تبارن به به دیل كردنی كچێك و دایكی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك كۆیله .
دایكی ئه‌و منداڵه به‌ناوی نورا ،كه وه‌ك شاهیدی سه‌ره‌كی كه‌یسه‌كه له‌به‌ر ده‌م دادگا وته‌ی لێوه‌رگیرا، باسی له ژیانی مه‌رگ ئاسای خۆی و كچه‌كه‌ی كردوه گوتویه‌تی: هه‌ندێ ده‌م بۆماوه‌یه‌كی زۆر كچه‌كه‌میان به په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌وه ده‌به‌ستایه‌وه، له‌كاتیكدا پله‌ی گه‌رما هه‌ندێ كات ده‌گه‌یشته 50 پله‌ی سه‌دی، ئه‌و وتانه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی باس كراوه ، دایكی منداڵه‌كه زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه به دادگای راگه‌یاندوه ، دوای ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی سزای كچه‌كه‌میان داوه چونكه له‌سه‌ر جیگاكه‌ی میزی به‌خۆیدا ده‌كرد..
داواكاری گشتی ئه‌ڵمانی داوای له دادگا كردوه سزای هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار بسه‌پێنێ ، نوێنه‌رایه‌تی داواكاری گشتی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه له مانگی رابردوودا گوتویه‌تی: تۆمه‌تبار كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه، ئه‌و كچه ئیزیدیه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نها پێنچ ساڵ بووه له ساڵی 2015 به ئاسنی په‌نجه‌ره‌وه له سوجێكی ماڵه‌كه‌یدا كه له عێراق بووه له‌هاوێنێكی گه‌رمدا و له رۆژێكی گه‌رمی سوتنینه‌ری پروكێندا به‌ستاوه‌ته‌وه و سزا داوه، له ئه‌نجامدا و ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه به كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نامرۆیه گیانی له‌ده‌ستداوه.
نوێنه‌رایه‌تی داواكاری گشتی زیاتر ده‌لێت: تاوانبار ئه‌ندامی تاقمی تیرۆرستی ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش) بووه و به پێی ئایدولوجیه‌تی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه شاڵاوێكی كۆمه‌ڵ كوژی به‌به‌رنامه‌ی دژی ئیزیدیه‌كان به‌رێوه بردوه،
هه‌روه‌كه واقعی گیان له‌ده‌ستدانی كچه ئیزیدیه‌كه‌ی به ئه‌زیه‌تدانی جه‌سته‌یی تصنیف كردوه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی، نوێنه‌ری داواكاری گشتی پێشی وابووه كه گومان ده‌كرێ مردنی كچه پێنچ ساڵه‌كه به‌هوێ به‌ركه‌وتنی زۆری تیشكی خۆر بوبێت.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام( داعش) هه‌زاران كچی ئیزیدی به سه‌بایه برد و سه‌دان پیاویشی لێ كوشتون، دوای ئه‌وه‌ی له ئابی 2014 شه‌نگالی داگیر كرد.
نوێنه‌ری داواكاری گشتی پێی وایه كه تاوانبار، تۆمه‌تباره به ئه‌نجام دانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و تاوانی شه‌ر و ده‌لێت: خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دایكی كچه منداڵه ئیزیدیه‌كه كه دیل بووه لای ئه‌و تاوانباره، ئه‌ویش دوچاری لێدانی به‌رده‌وام بۆته‌وه و به‌زۆر و بێ به‌رامبه‌ر كاری قورسییان پێ كردوه و به‌زۆر روكه‌نه‌كانی دینی ئیسلامیان بۆ ئه‌نجام داوه،
نوینه‌ری داواكاری گشتی ئاماژه‌شی به‌وه كردوه كه ئه‌و ژنه تاكو ئیستاش به‌ده‌ست زیانی جه‌سته‌یی و روحی گه‌وره ده‌نالێنێ و داوای كردوه كه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی به 50 هه‌زار یورو بكرێته‌وه ، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ئه‌و قه‌ره‌بووه بوو كه له نوتقی كۆتایی ئه‌و حوكمه‌دا هات كه ئه‌ورۆ دادگا به‌سه‌ر تاوانباری سه‌پاند.
شایانی وتنه، دادگای باڵای میونخ بریاری 10ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر كردنی به‌سه‌ر خێزانی تاوانبار سه‌پاندوه و تۆمه‌تباری كردوه به‌وه‌ی كه وه‌ك ته‌ماشا كه‌ر و بێ هه‌ولوێست بووه له‌به‌رامه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كچه‌ی ئیزیدیه پێنچ ساڵه‌كه، تاكو ئیستاش ئه‌و سزایه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ كردن
له ساڵی2019 تاوانبار له یونان ده‌ستگیر كراوه و به‌ر له‌وه‌ی له تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ بگوازرێته‌وه ئه‌ڵمانیان و دادگایی بكرێت.
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌لێن تاوانبار ( گه ج) ی 37 ساڵ تاوانباره به ئه‌نجام دانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و گواستنه‌وه‌ی نایاسایی مرۆڤ
دادگاكانی ئه‌ڵمانیا ده‌لێن كه تاوانبار ساڵی 2015 هه‌ستاوه به كرینی ژنێكی ئیزیدی و منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 5 ساڵ بووه و هه‌ردوكیانی بردوته فه‌لوجه و به قورسترین شێوه چه‌وساندونیه‌ته‌وه و برسی كردوون.
نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی( جینوسایدی ) له دژی كوردانی ئیزیدی ئه‌نجامداوه دوای ئه‌وه‌ی كه تیمێكی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه كۆكرده‌وه و له راپۆرتێكدا خستیه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاساشی نێو ده‌وڵه‌تی.
شایانی باسه رێكخراوی ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش) زیاتر له 6400 كوردی ئیزیدیان رفاند پاش ئه‌وه‌ی له ئابی 2014 سنوری سنجار و ده‌شتی نینه‌وایان داگیر كرد، له‌وان 3200 كه‌سیان توانیان رابكه‌ن و ئازاد بكرێن، تاكو ئیستاش چاره‌نووسی زۆرانیان دیار نیه، 550 هه‌زار ئیزیدی له عێراق ده‌ژیان و دوای ساڵی 2014 زیاتر له 100 هه‌زار كه ئاواره بوون عێراقییان به‌ره‌و ولاتانی ئه‌روپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیان جێهێشت..
وه‌رگیران/ فوئاد عوسمان
سه‌رچاوه پێگه‌ی DW ئه‌ڵمانی