لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ یاری دێربی لە ئیڤەرتۆن بردەوە و وێستهام و برایتۆن یەکسانبوون.
لە یارییەکانی هەفتەی ١٤ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری دێربیدا بوە میوانی یانەی ئیڤەرتۆن.
لیڤەرپوڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،محەمەد سەڵاح دوو گۆڵ و جۆردان هندرسۆن و دێگۆ جۆتا گۆڵەکانی لیڤەرپوڵیان کرد، دیمارای گرای گۆڵەکەی ئیڤەرتۆنی کرد.
لە یاریەکی تردا، یانەی وێستهام رووبەڕووی یانەی برایتۆن بوەوە و یاریەکەشیان بەیەکسانی و بە گۆڵێک کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، لیڤەرپوڵ بە ٣١ خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدا مایەوە و ئیڤەرتۆنیش ١٥ خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەدایە، وێستهام و برایتۆنیش لە پلەکانی چوارەم و حەوتەمدان.
خ . ک