رێکخراوێکی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت؛ لە دوو مانگی رابردوودا (65) هاوڵاتی عەفرین رفێندراون، چەند کەسێکیش کوژراون و سێ هەزار دار زەیتوونیش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە تاڵان کراون.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لە زاری رۆشین هیدۆ ئەندامی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاوی کردۆتەوە، لە دوو مانگی رابردوودا (65) هاوڵاتی عەفرین رفێندراون و شەش کەسیش کوژراون سێ هەزار دار زەیتوونیش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە تاڵان کراون.
هیدۆ، وێڕای ئاماژە بە ڕوخاندنی بینا مێژویی و فەرهەنگییەکانی عەفرین لە لایەن تورکیاوە، باسی لەوەشکردووە، سوپای تورکیا نەک هەر هێرش دەکەنە سەر مرۆڤەکان، بەڵکوو هێرش دەکەنە سەر بینا مێژووییەکانیش و دەیانڕووخێنن.
وتیشی” ئەو دار زەیتونانەی بەتاڵانبراون رەوانەی بازاڕ کراون کە رۆنی زەیتوون و زۆر شتی دیکە کە بژیوی ژیانی خەڵکی ناوچەی دابین دەکرد”.
پێشتریش لە راپۆرتێكدا, گۆڤاری دێرشپیگلی ئەڵمانی رایگەیاندبوو: لە ئێستادا لە عەفرین كە توركیاو چەكدارەكانی سەربەو وڵاتە داگیرییان كردوە, پاكتاوی رەگەزی و كلتوری دەستیپێكردوە بە جۆرێك ناوە كوردیەكان بۆ توركی دەگۆڕێن و زمانی كوردی لابراوەو لە بری بە زمانی توركی وانە دەوترێنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند جارێکی دیکە هێرش و تاڵانکاری بۆسەر کلتور و جوگرافیا و ناسنامەی عەفرەین کە زەیتونە، لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە و هەزاران درەختی زەیتونیان شێواندووە و بەتاڵانیان بردووە.