ناپۆلی و ساسۆلۆ یەکسانبوون و میلان لە جەنەوای بردەوە

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی و ساسۆلۆ بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و میلانیش سێ گۆڵی لە جەنەوا تۆمارکرد.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریەکی بەهێزدا رووبەرووی یانەی ساسۆلۆ بوەوە.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، گۆڵەکانی ناپۆلی لە خولەکەکانی ٥١ و ٥٩ فابیان رۆیز و درایس مێرتینز تۆماریان کرد، بەڵام لە خولەکەکانی ٧١ و ٨٩ جانلوکا سکامکا و فێراری دوو گۆڵەکەی ساسۆلۆیان کردەوە.

لە یاریەکی تردا، ئەی سی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی جەنەوا و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، جۆنیۆر میسیاس دوو گۆڵ و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامانە، ناپۆلی بە ٣٦ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدایە، میلان ٣٥ خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم دەبینرێت، ساسۆلۆ و جەنەواش لە پلەکانی ١١ و ١٨ دان.

پەیوەندیدار