سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانو ڕەوەندی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ئاشكرایدهكات، دوای ئهوهی بڕیاریاندابوو بهسهردانێك بچنه سنورهكانی پۆڵهنداو بیلاڕوسیا لهبارهی دۆخی ژیانی كۆچبهرانی كورد، حکومەتی پـۆڵەندا ڕایگهیاندوه، بەو سەردانهی لیژنەكهی پەرلەمانی کوردستان ڕازی نییە.
مانگی ڕابردوو پهرلهمانی كوردستان بڕیاریدا لیژنهیهك دروستبكات بۆ سهردانی سنورهكانی پۆڵهنداو بیلاڕوسیا بۆ ئهوهی لهنزیكهوه لهڕهوشی كۆچبهرانی كورد بكۆڵێتهوه، بهڵام تائێستا ئهو سهردانه نهكراوه.
ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانو ڕەوەندی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان بۆ دهنگی ئهمریكا هۆكاری ئهو سهردان نهكردنهی ئاشكراكردوهو وتویهتی:”بەردەوام قسە لەگەڵ کونسوڵی پۆڵەندا دەکەین، بەڵام کونسوڵی پۆڵەندا لێرەو لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە، هەرچەندە بەئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەندنییە لهسهر چونی ئهو لیژنه پهرلهمانیه، بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نییە”.
بابكهیی وتویهتی:”ئێمە وەک خۆمان ئامادەینو کۆبونەوەی لیژنەکەشمان کردوە، بەڵام نوسراوێکمان لەڕێگهی کونسوڵخانەی پۆڵەنداوە ناردوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئهو وڵاتهو ئەجێنداو بەرنامەی خۆمان بۆ سەردانەکە دیاریکردوه، داوامانکردوه لەگەڵ وەزیری ناوخۆو دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببینەوەو لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کۆببینەوە، ئینجا سەردانی کۆچبەران لەخاڵە سنورییەکانی نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵەندا بکەین بهتایبهت ئەو کەمپانەی کۆچبەرانی ئێمەیان تێدایە”.
ئاشكراشیكردوه، “بەداخەوە لەبەرئەوەی حکومەتی پۆڵەندا باری نائاسایی ڕاگەیاندوە لەهەندێک شوێن، ڕێگەنادات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانو لیژنە سیاسییەکانو میدیاکاران سەردانی ئەو شوێنانە بکەن، بۆ ئەو مەبەستە تائێستا ڕەزامەندی نەداوە لەسەر سەردانەکەی ئێمە”.
زیاتر لهوبارهیهوه وتویهتی:”لەخوار هەزار کۆچبەر لەوێ ماون، بەڵام ئاماری دروستمان لانییە، هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەم هەن کە ئارەزوو ناکەن بگەڕێنەوە، ئێستا دەتوانم بڵێم کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لەبیلاڕوسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
سەبارەت بەچارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی نەگەڕاونەتەوە، بابکەیی دهڵێت:”خۆی یەکێک لەئامانجەکانی ئەو سەردانەی ویستمان ئەنجامی بدەین ئەوەبوو کە لەنزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل قسەبکەین، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی پۆڵەنداش، کە لەڕێگای یەکێتی ئەوروپاوە فشاربکەن بۆ ئەوەی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانە دیاریبکرێت، ئایا ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا لەم بابەتەدا چی دەبێت؟ ئایا هەر تەماشاکار دەبێت! بەڵام سیاسەتی ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ نین