وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، پابه‌ندبونی خۆیان به پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له سنوری مه‌خمور رایگه‌یاند، “ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانە ئەو هێرشەی له قەزای مەخمور کە 10 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شه‌هیدبون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشانە دەکەن، “ئەمریکا پابەندی خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پێشمەرگەشەوە، چونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش بۆ كۆتاییهێنان به رێكخراوه‌كه”.
شه‌وی دوی ئه‌م مانگه، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغ له مه‌خمور و به‌هۆیه‌وه 13 پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و پێنج برینداری هێرشەکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی هەولێر کە برینی یەکێکیان سەختە.
مەخمور ناوچەیەکی شاخاوییە و نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ و 60 کیلۆمەتر (40 میل) له باشوری رۆژئاوای هەولێره‌وه دوره.
بەرپرسانی عێراق و شیکەرەوەکان دەمێکە دەڵێن، داعش لە نەبونی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشی کوشندە ده‌رفه‌تی وه‌رگرتوه و خۆی رێكده‌خاته‌وه.
ساڵی 2017 عێراق سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعشدا راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق دوایین پاشماوەکانی داعشیان پاككرده‌وه، پاش سێ ساڵ ئەو گروپە چەکدارە کە نزیکەی سێیەکی خاکی عێراقی گرتبوه ده‌ست، ئێستا ده‌ستی كردوه‌ته‌وه به ئه‌نجامدانی چالاكی دژی پێشمه‌رگه.
شەڕی دژی داعش و هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق کاریگەرییەکی وێرانکاری هەبوە لەسەر ئەو ناوچانەی لەلایەن چەکدارەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرابون، نزیکەی 3.2 ملیۆن کەس ئاوارەبون، هێشتا داعش لە چەند پارێزگایەکی عێراقدا شانه‌ی نوستوی هەیە.
بەم دواییانە رێکخراوی تیرۆریستی داعش چالاک‌تر بوە، چونکە شانه نوستوەکان، هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان و هێڵەکانی گواستنەوە و تاوەرەکانی چەند پارێزگایەک دەکەنە ئامانج.
هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆریان دژی داعش دەستپێکردوه، ئەوەش بوە هۆی کوشتن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی رێكخراوه‌كه، به‌ڵام به‌پێی خه‌مڵاندانه‌كان تا ئێستا هه‌زاران سه‌ربازی رێكخراوه‌كه له شاخی قه‌ره‌چوغ له نزیك مه‌خمور خۆیان حه‌شارداوه.