وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە لوبنان بدات، دوای ئەوەی لێدوانێکی سەبارەت بە دەستێوەردانی سعوودیە لە یەمەن درزی خستە نێوان پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سعوودیە.
جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دوای دەستلەكاركێشانەوەی ڕایگەیاند: نامەوێت لە پۆستەکەم بەردەوام ئەگەر نەتوانم سوود بە وڵاتەکەم بگەیەنم.
هەروەها ڕایگەیاند: بەم دەست لەکارکێشانەوەیە دەمەوێت سوودێک بە لوبنان بگەیەنم.
لەماوەی پێشوودا جۆرج قرداحی بەهۆی لێدوانێکییەوە کە ڕەخنەی لە دەستوەردانە سەربازییەکەی سعوودیە لە یەمەن گرتبوو درزی خستە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیماڕات و کوێت و ئیماڕات، بەهۆیەوە باڵیۆزەکانی خۆیان لە بەیروت گەڕاندەوە.
پێشبینی دەکرێت دەست لەکارکێشانەوەکەی قرداحی یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانێکی سیاسی و دیپلۆماسی بدات کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دووچاری حکوومەتی لوبنان بووەتەوە.