جەبار یاوەر: زیانی هێرشەكانی داعش لەمساڵدا زیاتر بووە

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە، داعش لەمساڵدا توانیویەتی زیانی زیاتر لە هێزەكانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی مەدەنی بدات لەچاو ساڵی رابردوو، لە هێرشەكانیدا 837 كەس شەهید و بریندار بوون یاخود رفێندراون.
جەبار یاوەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە 10 مانگی ئەمساڵدا چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 206 كردەوەی تیرۆرستییان ئەنجامداوە، لەو كردەوە تیرۆرستییانە 837 كەس شەهید و بریندار بوون یاخود رفێندراون.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر بەراورد بكەین بە ساڵی 2020، لە هەموو ئەو ساڵەدا 230 كردەوەیان ئەنجامدابوو و 812 شەهید و بریندار و رفێنردراو هەبوون.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتوشیەتی، لە ئامارەكاندا دەردەكەوێت لەمساڵدا داعش توانیویەتی زیانی زیاتر لە پێشمەرگە و لە هاووڵاتیان بدات.

پەیوەندیدار