ئەمڕۆ مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەهۆڵی كتێبخانە، كۆڕێكی ناساندنی بۆ كتێبی لیبرالیزمو دیموكراسی بەڕێوەبرد، لەم كۆڕەدا باس لە ئەزمونی نوسین و وەرگێڕانی، روناكبیری بەتوانا (رێباز مستەفا) كرا، كە چۆن شان بەشانی مێژووی پێشمەرگایەتی، بە قەڵەم و هزریشی خەباتی بۆ نەتەوەكەی كردوەو تاوەكو ئێستاش لەم كاروانە بەردەوامە..
لە بەشێكی كۆڕەكەدا وەرگێر باسی لە ئەزمونی خۆی كردو لەسەر بەرهەمەكانی قسەی كردو ئەزمونی نوسین و وەرگێڕانی خۆی باس كردو گرنگی كایەی وەرگێڕانی بۆ گەشەسەندنی فەرهەنگ و رۆشنبیری و كولتوری هەر نەتەوەیەك خستە ڕوو. ئامادەبوانیش بە كۆمێنت و بۆچونی خۆیان كۆڕەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.
لە كۆتایدا بە واژۆی وەرگێڕ خۆی كتێبەكە پێشكەشی ئامادەبوان كرا.
رێباز مستەفا، كوڕی شەهیدێكی قارەمانەو لە خانەوادەیەكی تێكۆشەرو رۆشنبیرو كورد پەروەر لەدایك بووە، خاوەنی نزیكەی 40 كتێبی وەرگێڕان و سەدان وتارو كاری روناكبیریە، پێشمەرگەی دێرین و قەڵەمێكی بەردەوامە.