لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر ئەتڵانتا و پێشەنگی ڕیزبەندی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریەکی بەهێزدا لە یاریگای دێگۆ مارادۆنا میوانداری یانەی ئەتڵانتای کرد.
یاریەکەش بە سێ گۆڵبەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی ئەتڵانتا کۆتاییهات، مالینۆڤسکی و دیمیرال و فریلێر لە خولەکەکانی ٧ و ٦٦ و ٧١ گۆڵەکانی ئەتڵانتایان کرد، زیلینیسکی و مێرتینز دوو گۆڵەکەیان بۆ ناپۆلی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە، ئەتڵانتا بە کۆکردنەوەی ٣٦ خاڵ دابەزی بۆ پلەی سێیەم و پێشەنگی ڕیزبەندی بۆ میلان لەدەستدا، ئەتڵانتاش ٣٤ خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە