ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە لەسنووری چوار میحوەری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق چالاک دەکرێن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لەدوای ئەوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە شاندی هەرێم و بەغدا بڕیار لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە درا.
شەوی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبان لەناوچەی سەرگەڕان سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیان و چەکدارانی داعش ڕوویدا.
هاوکات ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە، بۆ ڕێککەوتن لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە چەند میحوەرێکی دیکە.