فاوچی : ئۆمیكرۆن لە دەلتا مەترسیدارتر نیە

بەپرسێکی باڵای کەرتی تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت:”ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڤایرۆسی شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە لەمدواییە لەوڵاتانی ئەفریقیا بڵاوبۆوەو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی وەک ڤایرۆسێکی جێگای نیگەرانیی وەسفیکرد، پێدەچێت لەکۆرۆنای شێوە گۆڕاوی دەلتا مەترسیی كه‌متری هه‌بێت”.

ئەنتۆنی فاوچی گەورە ڕاوێژکاریی پزیشکیی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەبەرنامەیەکی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکیدا وتویەتی:”پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان سەبارەت بەڕادەی مەترسیی شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، زاناکان پێیویستیان بەزانیاریی زیاتر هەیە”.

فاوچی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ڕاپۆرتانەی لەئەفریقاوە دێن کە شێوە گۆڕاوە نوێکەی لێوە سەرهەڵداوە، ئەوە پیشاندەدەن کە تێکڕای داخڵبون بەنەخۆشخانەکان بەهۆی توشبون بەو ڤایرۆسە زۆر مەترسیدار زیادیان نەکردوە.

ئه‌وه‌شی وتوه‌، “تائێستا پێناچێت ڤایرۆسەکە زۆر مەترسیداربێت، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێک بەوەی ڤایرۆسەکە لەشێوە گۆڕاوی دەلتا مەترسیی كه‌مترە، دەبێت وریابین”

پەیوەندیدار