به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵانی فێركاری ئاشكرایكرد كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 114 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید داخڵكراون و لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵانی فێركاری رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی پێدان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشێكی زۆری منداڵ داخڵی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كراوه.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا بۆ ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی سلێمانی وتی: “له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (منداڵی تازه له‌دایكبووی یه‌ك ، چاودێری وورد) به‌شێك له یه‌كه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه پڕ بوون له منداڵی نه‌خۆش”.
وتیشی: “نه‌خۆشه‌كان زۆربه‌یان منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵن و به‌هۆی هه‌وكردنی سنگیان داخڵی نه‌خۆشخانه‌كراون كه به‌شێكی زۆریان پێویستیان به مانه‌وه هه‌یه”.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه به پێویستی ده‌زانن ژماره‌ی بێده‌كان زیاد بكه‌ن.
كه‌سوكاری نه‌خۆشیش دڵنیاده‌كاته‌وه كه به‌ته‌واوبوونی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕشیدی منداڵانی فێركاری له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و لۆده زۆره‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكراشیكرد كه “جگه له‌و ئاماره‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، 600 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی راوێژكاری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه”.