هاوپەیمانیی فەتح، رایدەگەیەنێت پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق وڵات بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات و دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەری دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی
محەمەد بەیاتی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی فەتح، راگەیاند: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەلایەن دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەرییەوە، ئەو دوو دەزگایە دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی لە بەرامبەر گەلی عێراق
ئاماژەی بەوەیش کرد: ناکرێت ئەنجامەکان بەو شێوەیەی بڵاوکرانەوە، پەسەند بکرێن، لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکە پڕبوە لە گزی و ساختەکاری.
جەختیشی کردەوە، پەسەندکردنی ئەنجامەکان و پێدانی شەرعیەت بەو هەڵبژاردنە، شەقامی عێراقی بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات دەبێتەهۆی فراوانبونی بازنەی ناڕەزایەتیەکان و گەڕانەوە بۆخاڵی سەرەتا.
سەرکردەکەی هاوپەیمانیی فەتح، وتیشی: ئەگەر ئەنجامەکانیش پەسەند نەکرێن، ئەوا دەبێت بیر لەهەڵبژارنێکی دیکەی پێشوەخت بکرێتەوە.
دوێنێ، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی رەت کردەوە و وتی: بەڵگەی پێویستیان بۆ سەلماندنی بونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکە، لەبەردەستە