وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشـەرگەی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی وەزارەت بەرەو بەغدا بەرێکەوتون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی پێشـمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تر لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی داعش، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و شەوی رابردوو جارێکی دیکە لە سنووری کەرکوک هێرشیانکردەوە و بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ٢٢ پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
دوێنێش، جەمال مورتکە فەرماندەی سەربازیی لەمیانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی پەرلەمانی خەڵکی ئێن ئاڕ تیدا وتی، “بۆشایی ئەمنی و نەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەکە و چەک و تەقەمەنی لە سەنگەرەکان بیانوون