لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو ئامێرە دیجیتاڵییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا، دایکانو باوکان دۆشداماوان بەدەست دیاریکردنی تەمەنێکی دیاریکراو بۆ منداڵەکانیان تاوەکو ببنە خاوەنی مۆبایلی هۆشمەند، بەتایبەت کە لەدوای بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەو جۆرە ئامێرانە بەشێوەیەکی کاریگەر لەپڕۆسەی فێرکردندا بەکاردەهێنرێت.
بەپێی ڕاپرسییەک کە پەیمانگای “یۆگۆڤ” بۆ ڕاپرسیی لەنێوان 10 بۆ 17ی ئەم مانگە ئەنجامیداوە، نزیکەی لەسەدا 50ی دایکانو باوکانی ئەڵمانی کە بەشداریی ڕاپرسییەکەیان کردوە، وتویانە لەتەمەنی نێوان 6 بۆ 11 ساڵی دەیانەوێت مۆبایلی هۆشمەند بۆ منداڵەکانیان بکڕنیان بۆیان کڕیوە.
ئەوەش هاتوە، تەنانەت لەسەدا 4ی ئەو دایکو باوکانەی بەشداریی ڕاپرسییەکەیان کردوە وتویانە دەیانەوێت لەتەمەنێکی لەوەش کەمتر کە 3 بۆ 5 ساڵییە مۆبایلی هۆشمەند بۆ منداڵەکانیان بکڕن یان لەڕاستیدا بۆیان کڕیون.
لەبەرامبەردا، لەسەا 36ی بەشداربوانی ڕاپرسییەکە پێیانوابوە، دەبێت منداڵ لەتەمەنێکی درەنگتردا ببێتە خاوەنی مۆبایلی هۆشمەند، بەشێوەیەک تەمەنی 12 بۆ 14 ساڵییان بەتەمەنێکی گونجاو بۆ ئەو پرۆسەیە بەگونجاو زانیوە.
سەبارەت بەمیدیاکانی دیجیتاڵیو میدیاکانی تر وەک تەلەفزیۆنیان ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆربەی ئەو دایکو باوکانەی کە لەئەڵمانیا بەشداریی ڕووپێوییەکەیان کردوە ڕایانگەیاندوە، تا تەمەنی 14 ساڵی، تێڕوانینێکی گشتییان لەسەر ناوەڕۆکو کۆنترۆڵی ئەو میدیایانە هەیە کە منداڵەکانیان بەکاریاندەهێنن.