ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات چیتر پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری توشبووانی دیکە بەکارنەهێنرێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات چیتر پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری توشبووانی دیکە بەکارنەهێنرێت و دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەو ئەو ڕێگایە سودی هەبێت و بەکارهێنانی ئامێری هەناسەی دەستکرد کەم بکاتەوە.

بیرۆکەی گواستنەوەی پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا بۆ ئەو توشبووانەی بارودۆخیان باش نییە، لەوە سەرچاوەی گرت کە دژە تەنەکانی کۆرۆنا لە لەشی کەسێکەوە دەکرێتە نێو لەشی توشبوویەکی دیکە و وا دەکات کە توشبووەکە بەرگریی دژی ڤایرۆسەکە بەهێز بێت و ماوەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهات.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای کردووە، ئەو شێوازی چارەسەرە ڕابگیرێت و دەڵێت، “خەرجی و کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات.”

ئەوەش هاتووە كە لیژنەیەکی پسپۆڕی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە کردووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی توشبووان ڕابگیرێت.

شایەنی باسە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی لەوبارەیەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پێناچێت گواستنەوەی پلازما هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە نیشانەی سوک یاخود مامناوەندی ڤایرۆسەکەیان هەیە و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ پلازماشیان به‌كار هێناوه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ڕێكخراوه‌كه‌ داوای ڕاگرتنی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ده‌كات به‌بیانووی خەرجی و کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات و ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ سودی هه‌بێت.

پەیوەندیدار