گۆڕانکاری بەسەر خشتەی دابەشکردنی موچەدا ھات

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بکرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ تەنها مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت و سبەی چوارشەممەش خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان مووچەی مانگی 11 وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان راگەیاند بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی دەزگای گشتی ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ تەنھا موچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت و سبەینێش خاوەن پێداویستی تایبەت موچە وەردەگرن.

پەیوەست بەم بابەتەش فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا ئەوەی خستوەتەڕو، بەغدا بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکەی بۆ ھەرێم داوە و تەنھا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی ماون. بۆیە “چاوەڕوانین بەمنزیکانە ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.”

پێشووتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەوان زانیارییان داوە بەهاوڵاتیان و فەرمانبەران کە کاری لەپێشینەی حکومەت لەم کاتەدا دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین و هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی موچە.

ئاماژەی بەوەشکردبو، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، هەروەها تا ئەو کاتەی بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی 200 ملیارەکە، مووچەش بەبێ لێبڕین دابەش دەکەن.

پەیوەندیدار