ئیدانەی هێرشەكەی توركیا لە شنگال دەكرێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئیدانەی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگال دەكات لەلایەن توركیاوە، كە بووە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئێزیدی.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەیەكی توركی ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هاوڵاتییەكی ئێزدی گیانی لەدەستداوە.
رونیشكراوەتەوە، ئیدانەی ئەو كارە دەكەن و بە توندی دەستدرێژی بۆ سەر خاكی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە رەتدەكەنەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاكە رێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان رێگەی ئاشتیانە و دبلۆماسییە، ئەویش لە رێگەی گفتوگۆ و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە.

پەیوەندیدار