لە چامپیۆنزلیگدا بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی بایرن میونشن و یانە کەتەلۆنییەکە بە سێ سیناریۆ دەگاتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە.
یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرەو کۆتایی دەچێت و لە کاتژمێر 11ی ئەمشەو لە ئالیانز ئارینا بەرشەلۆنەی دووەمی ڕیزبەندی بە حەوت خاڵ لەلایەن بایرن میونشنی یەکەمی ڕیزبەندییەوە بە 15 خاڵ میوانداری دەکرێت.
لەسەر کاغەز یانەی بەنفیکای سێیەم بە پێنج خاڵ دەگاتە قۆناغی 16، کاتێک لە دینامۆکێڤ بباتەوە ئەگەر بەرشەلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن دووچاری شکستهات
بەرشەلۆنە بەم سێ سیناریۆيە هاوشانی بایرن میونشن دەگاتە قۆناغی 16ى چامپیۆنزلیگ:
1- بردنەوە لە بایرن میونشن، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەنجامی یارییەکەی بەنفیکا و دینامۆکێڤ
2- یەکسانبوونی بەنفیکا یان شکستی بە دینامۆکێڤ
3- شکستی خۆی بەرامبەر بایرن، و شکستی یانە پورتوگالییەکە بەرامبەر یانە ئۆکرانییەکە