عیراق بەكارهێنانی تیك تۆك قەدەغە دەكات

میدیا عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بەنیازە ئەپڵیكەیشنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی “تیك تۆك” لە عێراق قەدەغە بكات، بەڵام هێشتا بڕیار نەدراوە.

سەرچاوەیەك لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بە میدیاكانی وتووە، ئەنجومەنەكە لەسەر ئەو بابەتانەی زیان بە ئاداب و بەها كۆمەڵایەتییەكان دەگەیەنن و لە تۆڕی تیك تۆك بڵاودەكرێنەوە كۆبووەتەوە.

وتوشیەتی، ئەنجومەنی كۆمسیارانی دەستەكە نیازی هەیە لە ماوەكانی داهاتوودا ئەو تۆڕە لە عیراق قەدەغە بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گوێ بە بنەما گشتییەكان نادات.

تۆڕی تیك تۆك لە ماوەی چوار ساڵدا لەسەر ئاستی جیهان یەك ملیار بەكارهێنەری هەبووە و رێگە بە بەشدارانی دەدات گرتە ڤیدیۆی كورت بڵاوبكەنەوە و لەلایەن كۆمپانیای “بایتدانس”ی چینییەوە خاوەندارێتی دەكرێت.

پەیوەندیدار