دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی فڕەنسا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی وڵاتەکەیان هاوڵاتییەکی بەرەگەزی سعودییان دەستگیرکردوە کە لەلایەن تورکیاوە لە دۆسیەی کوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی داوا کراوە، لەبەرامبەردا باڵیۆزخانەی سعودیە لەپاریس دەڵێت، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پەیوەندی بەو دۆسیەیەوە نیە و چاوەڕێ دەکەین دەستبەجێ ئازادبکرێت”.
باڵیۆزخانەی سعودیە لەفڕەنسا لەراگەیەنراویکدا باسی لەوەشکردوە، دەستگیرکردنی کەسێک بەگومانی ئەوەی کە تۆمەتبار و داواکراوە لەدۆسیەی کوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی، هەروەها گواستنەوەی هەواڵەکە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە بەشێوەیەکی “ناڕاست مامەڵەی لەگەڵدا کراوە”.
ئەوەش هاتوە، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە هیچ پەیوەندییەکی بەدۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچییەوە نیە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین دەستبەجێ ئازاد بکرێت”.
دوێنێ داواكراوێكی تۆمه‌تبار له دۆسیەی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوس و به‌رهه‌ڵستكاری سیاسه‌ته‌كانی حکومەتی سعودییه، له فره‌نسا له یه‌كێك له فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌ركرا. ئەو کەسەش یه‌كێك بو له‌و 26 كه‌سه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه داواكراون، به‌تاوانی كوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه.
جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی دیاری سعودی و به‌رهه‌ڵستكاری سیاسه‌ته و حكومڕانی ریاز، له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2018 له‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعودییه له ئیستەنبوڵ كوژرا.